چاڤی لێدوانێكی شه‌ڕانگێزانه‌ی له دژی مۆرینهۆ دا
چاڤی هێرناندێز، یاریزانی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا، لێدوانێكی شه‌ڕانگێزی له دژی مۆرینهۆ دا، ڕه‌نگه سپێشه‌ڵ وه‌ن به زوویی كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 ئۆكتۆبه‌ری 2016، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ر بڵاو بۆته‌وه، چاڤی هێرناندێز، ناوه‌ڕاستكاری كه‌ته‌لۆنی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری له باره‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و مۆرینهۆ ده‌ڵێت: مۆرینهۆ كاتێك ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بوو، ده‌یكاته شه‌ڕ.
كاتێك مۆرینهۆ راهێنه‌ری ریال مه‌درید بوو، چاڤی بۆ 3 ساڵ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له لالیگا بوو، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من شاره‌زای باشی مۆرینهۆم، ئه‌و پێویسته ناكات قه‌یرانه‌كانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به جه‌نگ و شه‌ڕ چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌م قسانه‌ی چاڤی به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی مۆرینهۆ به‌رامبه‌ر ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی هات، له‌مباره‌یه‌وه زیاتر ده‌ڵێت: من هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ مۆرینهۆ ده‌خوازم، تۆپی پێ پێویستی به راهێنه‌ری هاوشێوه‌ی مۆرینهۆ هه‌یه.
چاڤی داوا له مۆرینهۆش ده‌كات بۆ یارییه‌كیه سبه‌ی له دێربی مانچێسته‌ر خۆی له شه‌ڕكردن له دژی گواردیۆلای ركابه‌ری ببپارێزێت.