تیمی كوردستان 24 یه‌كه‌م زه‌نگی كڵێسای به‌رتلله لێده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مین جار دوای ئازادكردنی شاره‌دێی به‌رتله، له ده‌ست چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن تیمی كوردستان 24 زه‌نگی كڵێسای مار گۆرگیس لێدرا، كه به یه‌كێك له كڵێسا كۆنه‌كانی عێراق داده‌ندرێت، سه‌رۆكی كڵێسای كلدانی له عێراق و جیهان بۆ كوردستان 24 رایده‌گه‌یه‌نێت, ئه‌م كڵێسایه پێناسه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ته‌واوی پێكهاته‌كانه.
ئه‌م كلێسایه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش سووتێندراوه، كه‌ل و په‌ل و ئاسه‌واره كۆنه‌كانی به‌ته‌واوی خاپووركراون، كلێسای مارگۆرگیس بۆ كریستیانه‌كانی عێراق وجیهان تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاواز هه‌یه، هه‌موویان به گرینگه‌وه لێی ده‌ڕوانن، پێیانوایه ئه‌م كلێسایه پێناسه‌ی پێكه‌وه ژیان له عێراق ده‌كات.