بەدواداچوون بۆ دۆخی دەروونی ئاوارەکانی موسڵ دەکرێت

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

گرنگترین پرس دوای رزگارکردنی مووسڵ و کۆتایی ھاتنی شەری داعش پرسی گەڕانەوەی خەڵک و گەڕانەوەیانە بۆ دۆخی پێشتر، ئەم پرسەش بە یەکریزی و ئارامی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەکرێ، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ھەماھەنگی لە گەڵ یۆنامی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەرقاڵی خۆئامادەکردنن بۆ کارکردن لە سەر باری دەروونی و کۆمەڵایەتی خەڵک دوای رزگارکردنی ئەو پارێزگایە.