قه‌ته‌ر به‌ره‌نگاری سیاسه‌تی تره‌مپ ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند له‌سه‌ر پڕچه‌ك كردنی یاغیبووانی سوریا به‌رده‌وام ده‌بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ كۆتایی به پشتگیری ئه‌مریكا بۆ هه‌وڵه چه‌ند لایه‌نه‌كانی بهێنێت.
سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سوریا و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ره‌وڕووی نائومێدی كرد، كه له بانگه‌شه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پێداگری له‌سه‌ر گرنگیدان به شه‌ڕی دژی داعش و تیرۆر كرد، له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی له‌سه‌ر كار لادانی به‌شار ئه‌سه‌د بدات.
تره‌مپ به‌وه‌شی نه‌وه‌ستا و ستایشی رۆڵی ڤیلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا له شه‌ڕی دژی تیرۆر كرد، كه هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئه‌سه‌ده له شه‌ڕی دژی داعش و گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن.
به‌پێی هه‌واڵیكی رۆیته‌رز، شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولره‌حمان سانی له به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی تره‌مپ رایگه‌یاند وڵاتانی كه‌نداو له‌سه‌ر پێدانی مووشه‌ك به یاغیبووانی سوریا به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌رگری كردن له خۆیان به‌رامبه‌ر فڕۆكه‌كانی سوریا و روسیا.
به‌رپرسانی وڵاتانی رۆژئاوا نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه وڵاتانی كه‌نداو له ژێر كاریگه‌ری پشتگیری هه‌وایی روسیا بۆ ئه‌سه‌د، چه‌كی هاوشیوه بده‌نه چه‌كدارانی سوریا. واشنتۆن ترسی له‌وه‌یه ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ده‌ست گرووپه جیهادییه‌كان دان له دژی هێڵی هه‌واییه‌كانی رۆژئاوا به‌كار بهێنرێن.