كوردستان 24 نوێترين زانيارى له باره‌ى شه‌ڕه‌كه‌ى ده‌ربه‌نديخان ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له سنوورى ده‌ربه‌نديخان رايگه‌ياند، به گوێره‌ى زانيارى شاهێدحاڵه‌كان چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان كاتژمێر 04:30ى به‌ره‌به‌يان بينراوون، به‌ڵام هێزه ئه‌منييه‌كان به ده‌نگيانه‌وه نه‌هاتوون.
په‌يامنێرى كوردستان 24 راشيگه‌ياند، له ئاكامى پێكدادانه‌كان هاووڵاتييه‌ك به ناوى حه‌مه‌ى مام والى شه‌هيد بووه و پێنج چه‌كدارى نه‌ناسراويش كوژراوون.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، هێزێكى زۆرى ئاسايش له ناوچه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه و سه‌رقاڵى كێوماڵكردنى ناوچه‌كه‌ن.
به‌رپرسانى ئه‌منى بۆ كوردستان 24 روونيان كرده‌وه، ئه‌وان له كاتژمێر 10:00ى سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆوه هه‌واڵيان پێگه‌يشتووه و ده‌ستبه‌جێ گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه.
نه‌قيب شه‌هاب به‌رپرسى هێزه‌كانى پۆليس له لێدوانيدا بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، داواكاريان له هاووڵاتيان ئه‌وه‌يه نزيكى شوێنى رووداوه‌كه نه‌كه‌ون و پێش هێزه‌كانى ئاسايش نه‌كه‌ون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌یامنێری كوردستان24 هه‌رێم جاف رایگه‌یاند، شه‌ڕ و پێكدادان له گوندی پونگه‌له له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان روویداوه و به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانیش دوو چه‌كدار خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و یه‌كێكی دیكه‌شیان له شه‌ڕه‌كه‌دا كوژراوه.
گوتیشی: تا ئێستا شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه و گومان ده‌كرێت چه‌كداران ژماره‌یان پێنج كه‌س بێت.
قایمه‌قامی ده‌ربه‌ندیخان ناسح مه‌لا حه‌سه‌ن به كوردستان 24ى رایگه‌یاند، ره‌وشه‌كه به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكراوه و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئایا هه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه بوون چه‌ند رۆژ پێش ئێستا دوو هاووڵاتیان له سنووره‌كه كوشت.
روونیشیكرده‌وه، تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه ئاشكرا نه‌كراوه و نه‌زانراوه سه‌ر به چ گرووپێكن.
رۆژی یه‌كی ئه‌م مانگه هه‌واڵی كوژرانی دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نى له لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه بڵاو ببووه‌وه.
ئه‌وكات رزگار واحید، جێگری به‌ڕێو‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، تایبه‌ت به كوردستان 24 گوتی: "من له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان چوومه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كه وه‌سفی چه‌كداره‌كانی وا كردووه كه دوو چه‌كداری قژدرێژبووبن".
راشیگه‌یاند، برینداره‌كه پێی گوتووه: "دوو چه‌كداری قژدرێژ داوایان لێكردین تا سه‌نگاو بیانبه‌ین، به‌ڵام كاتێك گوتمان با ته‌له‌فۆن بۆ ئاسایش بكه‌ین، ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كرد".
له ئاكامی ته‌قه‌كانیش، دوو كه‌سی ناو ئۆتۆمبێله‌كه كوژراون و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداره.