حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژێكی وەك پشووی فەرمی راگەیاند

یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامی كرایە پشووی فەرمی

K24 – ھەولێر

گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامی وەك پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت راگەیاند.

لە پەیامێكدا سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "رۆژی یەكشەممەی داھاتوو 11/12/2016، بەبۆنەی یادی لەدایاكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت پشووی فەرمییە".

دەقی پەیامی گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان

بەبۆنەی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد (د.خ) ، پیرۆزبایی لە ھەموو موسڵمانانی کوردستان وعیراق و جیھان دەکەین و ھیوادارین ئەم یادە ببێتە ھەوێنی یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەمان.

و بەم بۆنەیەشەوە رای دەگەیەنین کە رۆژی یەک شەمە 11/12/2061، لە دام و دەزگاکانی حکومەت دەبێتە پشووی فەرمی .

سەفین دزەیی

وتەبێژی فەرمی حکومەت

8/12/2016