گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان وه‌ڵامی قه‌یس خزعه‌لی ده‌داته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی قه‌یس خزعه‌لی، سه‌رۆكی گرووپی چه‌كداری "عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق" ده‌داته‌وه و راده‌گه‌یه‌نێت, "هیوادارین ئەم وتە نابەجێیانەی تەنیا بۆچوونی خۆی و چەكدارەكانی بێت و لەو بڕوایەیش نین كە ئەو نوێنەرایەتیی حەشدی شەعبی بكات".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك، كه له وێبسایتی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵابووه‌ته‌وه، "قه‌یس خزعه‌لی"، له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الرشید" رایگه‌یاندووه، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی دوای داعش له عێراق، كورده.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه: "بە دڵنیاییەوە خەزعەلی و هاوشێوەكانی كە بیانەوێ كوردستان داگیر بكەن چارەنووسێكی باشتر لە داعشیان نابێت ".
قه‌یس خزعه‌لی، سه‌رۆكی گرووپی چه‌كداری عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، كه گرووپێكی شیعه‌ن و پێشتریش له چه‌ندین بۆنه و رێوڕه‌سمی جیاجیا، هه‌ڕه‌شه‌ی له كورد و كوردستان كردووه و له دوایین چاوپێكه‌وتنیشدا، رایگه‌یاندووه، دوای داعش گەورەترین كێشەی عێراق كوردە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
قەیس خەزعەلی سەرۆكی گرووپی چەكداریی عەسائیب ئەهلی هەق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی لەگەڵ كەناڵی ئەلڕەشید هەندێ بۆچوونی نابەجێی لەبارەی كوردستان و پێشمەرگە و بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قۆناغی دوای داعش خستووەتەڕوو و پێیوایە دوای داعش گەورەترین كێشەی عێراق كوردە.
ئەمە جاری یەكەم نییە ئەم كابرایە قسەی لەمشێوەیە و هەڕەشەئامێز بەرانبەر بە گەلی كوردستان دەكات. هیوادارین ئەم وتە نابەجێیانەی تەنیا بۆچوونی خۆی و چەكدارەكانی بێت و لەو بڕوایەیش نین كە ئەو نوێنەرایەتیی حەشدی شەعبی بكات. داوایش لە سەركردایەتیی حەشدی شەعبی دەكەین هەڵوێستی خۆیان لەسەر وتەكانی خەزعەلی دەرببڕن.
گەلی كوردستان و پێشمەرگە چاویان لە خاكی كەس نییە و هەرگیز نەچوونەتە سەر ماڵی كەس. ئەوەی هاتبێتە سەر ماڵی خەڵكی كوردستان و نیازی داگیركردنی خاكی گەلی كوردستانی هەبێت لە كۆتاییدا بە تیاچوونی خۆی تەواو بووە.
بە دڵنیاییەوە خەزعەلی و هاوشێوەكانی كە بیانەوێ كوردستان داگیر بكەن چارەنووسێكی باشتر لە داعشیان نابێت و نایشتوانێ داعشئاسا بێت و لە كوردستان خەڵك لەسەر ناسنامە و مەزهەب سەر ببڕێ.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
14ـی 12ـی 2016