جیاوازی نێوان تره‌مپ و ئۆباما له وشه‌یه‌كدا
K24 – هه‌ولێر
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به ده‌ربڕینی وشه‌یه‌ك جیاوازییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئێستای وڵاته‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو.
سوپای چین چه‌ند رۆژ به‌ر له ئێستا له ده‌ریای باشووری چین ده‌ستی به‌سه‌ر ژێرده‌ریاییه‌كی بێ سه‌رنشینی ئه‌مریكای گرت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند هێزی ده‌ریایی چین ده‌ستی به‌سه‌ر ژێرده‌ریاییه‌كی بێ سه‌رنشینی هێزی ده‌ریایی گرتووه.
ئیداره‌ی ئۆباما داوای له چین كرد ژێرده‌ریاییه‌كه‌یان بداته‌وه.
هه‌ر پاش ئه‌م داواكارییه‌ی ئیداره‌ی ئۆباما، دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكدا نووسیوه: " پێویسته به چین بڵێین، ئێمه داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ژێر ده‌ریاییه ناكه‌ین كه دزیوییه‌تی، لێگه‌رین بۆ خۆی هه‌ڵگرێت".
We should tell China that we don't want the drone they stole back.- let them keep it!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) December 18, 2016
ئه‌و تویته‌ی تره‌مپ پاش تویتێكی دیكه‌ی ئه‌و هات كه نووسیبووی "چین له كرده‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌دا ژێر ده‌ریاییه‌كی توێژینه‌وه‌ی ژێر ده‌ریایی ئه‌مریكا له ئاوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی دزیوه، له ناو ئاو ده‌ریهێنا و بۆ چین بردووه".
گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، به‌های ئه‌و ژێر ده‌ریاییه به 150 هه‌زار دۆلار خه‌مڵاندووه.
له رووداوێكی هاوشیوه، ئێران رۆژی 4 كانوونی یه‌كه‌می 2011 خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی له رۆژهه‌ڵاتی وڵات راگه‌یاند كه بۆ كاری سیخۆری به‌كار ده‌هات.
ئه‌مریكا بوونی كێشه له سیسته‌می دۆزینه‌وه‌ی شوێن به هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه.
هه‌ر پاش ئه‌م هه‌واڵه، باراك ئۆباما داوا له ئێران كرد فڕۆكه‌كه‌یان بداته، ئه‌م لێدوانه‌ی ئۆباما بووه جێگه‌ی گاڵته‌جاری به‌كارهێنه‌رانی ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئه‌مریكا و زۆرێكیان به شه‌رمه‌زارییه‌ك بۆ وڵاته‌كه‌یان زانی.
ئێران پاش ماوه‌یه‌ك كۆپی كردنی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی راگه‌یاند كه توانیویان به كه‌ڵك وه‌رگرتنی له ته‌كنۆلۆجیای به‌كارهاتوو له‌م فڕۆكه‌یه‌دا، فڕۆكه‌ی هاوشێوه دروست بكه‌ن.
China steals United States Navy research drone in international waters - rips it out of water and takes it to China in unprecedented act.
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) December 17, 2016