بەرپرسێكی گۆڕان: نەوشیروان مستەفا ھیچ كاتێك لەگەڵ دابڕانی پەیوەندییەکان نەبووە

" گۆڕان بە یەك پاكێچ سەیری كێشەی ھەرسێ سەرۆكایەتی دەكات"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئیسماعیل نامیق ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی رۆژ لەبارەی پەیامی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی سەبارەت بە کۆبوونەوەکان بە کوردستان24 راگەیاند: "رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ھیچ کاتێک لەگەڵ  دابڕانی پەیوەندییەکان نەبووە و بزووتنەوەکەی راسپاردووە ھەر کۆبوونەوەیەک لە پێناو بەرژەوەندی گشتی خەڵکدا بێت، پێشوازی لێ بکەن.

ئیسماعیل نامیق ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان

لەبارەی بۆچوونی بزووتنەوەكەیان بۆ گفتوگۆ و چارەسەری كێشەكان ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی گوتی: "ھەر سێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێمی کوردستان کێشەی ھەیە و گۆڕان بە یەک پاکێج سەیری ھەرسێکیان دەکات".

ئیسماعیل نامیق ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان

ئەوگوتانەی ئەندامەكەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە كاتێكدایە، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی بكات و بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببنەوە.