باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره به سه‌ختى بريندار كرا
K24 – هه‌ولێر:
ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره، ته‌قه‌ى لێكرا و به سه‌ختى برينداربوو.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، له ميانى به‌شداريكردنى له پيشانگه‌يه‌كدا، ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره، ته‌قه‌ى لێكرا و دواى به سه‌ختى برينداربوونى گه‌يه‌ندرايه نه‌خۆشخانه.
تا ئێستا ورده‌كارى ئه‌و په‌لاماره نه‌زانراوه.
سه‌رچاوه ره‌سمييه‌كانى توركيا و رووسيا زانيارى زياتريان له باره‌ى رووداوه‌كه‌وه رانه‌گه‌ياندووه.