په‌يامنێرى كوردستان24 له ئه‌نقه‌ره زانيارى ورد له باره‌ى ناسنامه‌ى بكوژه‌كه ده‌خاته‌ڕوو
K24 – ئه‌نقه‌ره:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر به تيرۆركردنى باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامن و هێزه ئه‌منييه‌كان له ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه و بكوژه‌كه له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه كوژراوه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، له ميانى به‌شداريكردنى له پيشانگه‌يه‌كدا، ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره، ته‌قه‌ى لێكرا و دواى به سه‌ختى برينداربوونى گه‌يه‌ندرايه نه‌خۆشخانه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره روونيشيكرده‌وه، چه‌كداره‌كه پۆليسێكى تورك بووه و به درووشمى ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر، ته‌قه‌ى له باڵيۆزه‌كه كردووه و باسى حه‌له‌ب و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى حه‌له‌بى له رووسيا كردووه و خۆى وه‌ك پشتيوانى حه‌له‌ب ناساندووه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌يان داوه و توانيويانه بكوژه‌كه كه گه‌نجێكى 25 بۆ 30 ساڵى بووه و ناسنامه‌ى پۆليسى توركياى پێبووه و به زمانى توركى قسه‌يكردووه بكوژن.