به ڤيديۆ.. چركه‌ساتى رزگاركردنى هاوسه‌رى باڵيۆزه‌كه ببينه
K24 – ئه‌نقه‌ره:
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا هاوسه‌رى باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره ئاندرى كارۆلۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت كه له لايه‌ن تيمى پاسه‌وانى باڵيۆزخانه‌وه له شوێنى رووداوى تيرۆركردنى هاوسه‌ره‌كه‌ى دوور ده‌خرێته‌وه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ماريا زاخارۆڤا، رايگه‌ياند، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره ئاندرى كارۆلۆڤ به هۆى سه‌ختى برينه‌كه‌يه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
دواى تيرۆركرانى ئاندرى كارۆلۆڤ، زاخارۆڤا گوتى: ئێمه ئه‌وه‌ى روويداوه وه‌ك كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستى وه‌سفى ده‌كه‌ين.
گوتيشى: ده‌وڵه‌تى رووسيا له لايه‌ن كه‌سايه‌تييه ره‌سمييه‌كانى توركياوه دڵنياكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى ورد و هه‌مه‌لايه‌ن له باره‌ى كوشتنى باڵيۆزى رووسيا و سزادانى تاوانباران ئه‌نجام ده‌دات.
هاوكات دميترى بيسكۆڤ، گوته‌بێژ به ناوى سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پۆتين رايگه‌ياند، سه‌رۆكى رووسيا ئاگادارى رووداوه‌كه‌يه و گوێى له راپۆرتێكى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ و به‌رپرسانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى رووسى له‌و باره‌يه‌وه گرتووه.
له‌و باره‌يه‌وه په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر به تيرۆركردنى باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامن و هێزه ئه‌منييه‌كان له ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه و بكوژه‌كه له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه كوژراوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌و پۆليسه توركه له 2014ه‌وه دامه‌زراوه و ته‌مه‌نى 22 ساڵ بووه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره راشيگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، له ميانى به‌شداريكردنى له پيشانگه‌يه‌كدا، ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره، ته‌قه‌ى لێكرا و دواى به سه‌ختى برينداربوونى گه‌يه‌ندرايه نه‌خۆشخانه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره روونيشيكرده‌وه، چه‌كداره‌كه پۆليسێكى تورك بووه و به درووشمى ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر، ته‌قه‌ى له باڵيۆزه‌كه كردووه و باسى حه‌له‌ب و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى حه‌له‌بى له رووسيا كردووه و خۆى وه‌ك پشتيوانى حه‌له‌ب ناساندووه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌يان داوه و توانيويانه بكوژه‌كه كه گه‌نجێكى 25 بۆ 30 ساڵى بووه و ناسنامه‌ى پۆليسى توركياى پێبووه و به زمانى توركى قسه‌يكردووه بكوژن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سێ كه‌سى ديكه له ئاكامى ته‌قه‌ى بكوژه‌كه‌دا بريندار بوونه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، بكوژه‌كه ناوى مه‌ولود ميرت ته‌نتاش بووه و له‌دايكبووى 1994 بووه و وه‌ك پۆليس له ريزى هێزه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گێره‌شێوێنى له ئه‌نقه‌ره كاريكردووه.