ته‌واوی سه‌رنشینانی فڕۆكه لیبیه‌كه رزگاركران
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، جۆزیف مه‌سكات، سه‌رۆك وه‌زیرانی ماڵتا، رزگاركردنی ته‌واوی سه‌رنشینانی فڕۆكه رفێندراوه‌كه‌ی لیبیای رایگه‌یاند.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ماڵتا ئاشكراشیكرد، دوو رفێنه‌ره‌كه خۆیان راده‌ستی پۆلیسی ماڵتا كردووه.
میدیاكانی ماڵتا بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، دوو رفێنه‌ره‌كه داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له‌و وڵاته كردووه.
میدیاكانی ماڵتا رایانگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی رفاندووه لایه‌نگری مه‌عمه‌ر قه‌زافین و سه‌رۆك وه‌زیرانی ماڵتاش رایگه‌یاند، رێوشوێنی ئه‌منیان به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه‌یان گرتووه‌ته به‌ر.
فڕۆكه له جۆری ئه‌یرباسی A320 سه‌ر به هێلی ئه‌فریقا بوو و له كاتی گه‌شتێكی ناوخۆیی لیبیا، به 118 سه‌رنشینه‌وه رفێندرابوو.