كچه رۆژنامه‌نووسێك رفێنرا

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌وان و چالاكوانانی عێراقی رایانگه‌یاند ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه رۆژنامه‌نووسێكی عێراقی به ناوی(ئه‌فراح شه‌وقی) له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری به‌غدا له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه رفێنراوه،به‌ڵام هێشتا له‌و باره‌وه هه‌واڵی جیاواز بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه وتارێكی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئینته‌رنێت بڵاوكردووه‌ته‌وه و ره‌خنه‌ی له دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان و رووداوی هێرشكردنه سه‌ر به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك له ناسریه له لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكه‌وه گرتووه،دوای چه‌ند كاتژمێرێك چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و رفاندوویانه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه عیراقییه وه‌ك په‌یامنێر و نووسه‌ر له چه‌ندین كه‌نالی عێراقی و عه‌ره‌بی وه‌ك(شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی) و چه‌ند كه‌ناڵ و ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی ناوخۆیی عێراقی كاریكردووه.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌نووس (عوسمان شه‌لشه‌ل) به كوردستان24 راگه‌یاند" ئه‌و كچه رۆژنامه‌نووسه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی سه‌یدیه‌ی شاری به‌غدا رفێنراوه و تا ئێستا دیارنییه ئه‌و لایه‌نه كێیه ده‌ستی له ڕفاندنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌دا هه‌یه و به چ هۆكارێك رفاندوویانه".