ده‌یانه‌وێت له‌ ناوه‌ندی بریاڕبن

"ژنان بوونی خۆیان سه‌لماندووه‌"
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی ژنانی ناو حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پەیماننامەی نیشتمانی ژنان كە بەرنامەی ژنانی سەركردەیە لە ناو ھەرێمی و كوردستان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان و كێشە ناوخۆییەكان، گفتوگۆی لە سەر كرا و پاشان پێشكەشی دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان دەكرێ بۆ بەشداریكردنی زیاتری ژنان لە ناوەندەكانی بڕیار.

 بەشێك لە ژنان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن چیتر با بوونی ژنان لە ناو لایەنەكان تەنیا جەستە نەبێ و فیكر و بۆچوونی ئەوانیش گرینگی پێ بدرێ..

لە ھەر گۆرانکارییەک یان سەرھەڵدانی کێشەیەک لە ھەرێمی کوردستان بۆ پرسە ھەستیارەکان , ژنان لە مەیدان بوون ,رۆڵ و بەشداری ژنان لە چارەسەرکردنی بارودۆخی سیاسی و ئابووری ھەریمی کوردستان ھیشتا نیشانەی پرسیاری لەسەرە سەرەرای بوونی ژمارەیەک ژن  لە ناو پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان.

 چنار سەعەد کە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە ئاماژە  بەوە دەکات کە وا باشترە لەم سەردەمە کارێک بکرێ تەنیا ژن بە شیوە و جەستە ئامادەیی نەبێ بەڵکو لە کاتی بریارەکان ئەرکی پێ بسپێردرێ.

دەربارەی ئەوەی کە ژنان تا چەند پرسیان پێکراوە و پێگە و رۆڵیان سەبارەت بە پرسە کانی ھەرێمی کوردستان لە چ ئاستێکدایە. ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەو بروایەدایە ژنان توانیویانە بوونی خۆیان بسەلمێنن و لە داھاتوو دەبێ ھەوڵ بدرێ بۆ گۆرانکاری لە سەر شێوازی بیر کردنەوەی کۆمەڵگا و لایەنەکان بۆ ئەم پرسە.

ھەست کردن بە بەرپرسیارەتی و دەرککردن بە ھەستیاری بارودۆخی نەتەوەیی لە ئێستادا بووە پاڵنەرێک بۆ کۆبوونەوەی ژنانی سەرکردایەتی حزب و لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پێکەوە بە جیاوازی لە بیر وبۆ چوونی سیاسی نەخشەرییەک دابرێژن و پێکەوە ھاوئاھەنگ بن.

یەکەمین دیدار و کۆبوونەوەی ھەموو ژنان لە ئاستی سەرکردایەتی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کە رەشنوسێک لە خۆ دەگرێ و ھەڵگری پەیماننامەیەک دەبێ گرنگی بە ٣ خاڵی سەرەکی دەدات، پرسی نەتەوەیی و ئاسایشی نیشتمانی،پرسی حوکمرانی و پرسی دیمۆکراسی و پرۆسەی بە مەدەنی کردن لە کوردستان و ژنان لەم بارەوە راوێژ و گفتۆگۆیان لە سەر کرد .