به ههزاران هاووڵاتى ديكه له مووسڵ ئاواره بوون
K24 – مووسڵ:
بە ههزاران كەس لە دانیشتووانی مووسڵ لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئەو شارەيان جێھێشتووە، ئەوەش دوای ئەوەی ھێزەكانی عێراق بە پشتیوانی ھێزە ئاسمانییەكانی ھاوپەیمانان چەند ھێرشێكیان لە دژی چەكدارانی داعش لە رۆژھەڵاتی مووسڵ لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی ئەو شارەدا ئەنجامدا.