ڤيديۆيه‌كى نوێ.. يه‌كه‌م چركه ساتى هێرشه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ ببينه
K24 – هه‌ولێر:
چالاكان له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر گرته‌يه‌گى ڤيديۆيى نوێى هێرشبه‌ره‌كه‌ى سه‌ر يانه‌ى شه‌وانه‌ى ئه‌سته‌نبوڵيان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 1ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، گرته نوێيه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێيدا به روونى ده‌ستپێكى هێرشه‌كه و كوشتنى پاسه‌وانه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت.
گرته ڤيديۆييه‌كه له رێگه‌ى كامێرايه‌كى جێگيره‌وه تۆمار كراوه و كامێراكه له ده‌رگاى يانه‌كه جێ‌گير كراوه. هێرشبه‌ره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه به ته‌قه كردن دێته به‌رده‌م ده‌رگاى يانه‌كه و هه‌ركه‌س به‌رچاوى ده‌كه‌وێت ته‌قه‌ى لێده‌كات.
پارێزگارى ئه‌سته‌نبوڵ واسب شاهين له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، چه‌كدارێك به جلوبه‌رگى پاپا نوئێله‌وه كات 01:15 خوله‌كى به‌ره‌به‌يانى 1ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، ته‌قه‌ى له ئاماده‌بووانى ناو يانى رابواردنى شه‌وانه‌ى "رينا" كرد و به‌و هۆيه‌وه 39 كه‌س كوژران و 69ى ديكه بريندار بوون.
#فيديو جديد يظهر الإرهابي يفتح النار من بندقية على مدنيين أمام مله‌ى في #أسطنبول#هجوم_اسطنبول pic.twitter.com/cmZJRF1qKX
— نبض الكويت (@q8_nabd) ١ يناير، ٢٠١٧