ناسنامه‌ی بكوژه‌كه ئاشكرابوو
K24 – هه‌ولێر:
به‌گویره‌ی زانیاری میدیاكانی توركیا،ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ هێرشیكرده سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ی(رینا) له ناوچه‌ی ئۆرتاكۆی شاری ئیستانبوڵ،خه‌ڵكی وڵاتی قیزغیزیستانه و رۆژ 20/11/2016 هاتووه‌ته ناو توركیا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سه ناوی(یاكخێ مه‌شراپۆڤ) و ته‌مه‌نی 28 ساڵانه و خیزانداره و دوو منداڵیشی هه‌یه.
ئه‌و كه‌سه سه‌ره‌تا هاتووه‌ته شاری ئیستانبوڵ و دواتر له‌وێوه به پاس چووه بۆ شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا و له‌وێشه‌وه به پاس چووه‌ته شاری كۆنیا،له‌وێش خانوویه‌كی به 1100 لیره‌ی توركی به كرێ گرتووه و پێشه‌كی 3 مانگی خانووه‌كه‌شیداوه.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن،له‌وكاته‌ی خانووه‌كه‌ی به كرێ گرتووه،گوتوویه‌تی من هاتووم بۆ ئێره و ده‌مه‌وێت لێره كار بكه‌م، به‌ڵام هێشتا ده‌زگاكانی ده‌وله‌تی توركیا به فه‌رمی ئه‌و زانیارییانه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و چه‌كه‌ی بكوژه‌كه له‌و كرده چه‌كدارییه‌دا به‌كاریهێناوه،هه‌مان ئه‌و چه‌كه‌یه هێزه تایبه‌ته‌كانی توركیا له ئۆپه‌راسیۆن و چالاكییه قورس و زه‌حمه‌ته‌كاندا به‌كاریده‌هێنن.
له 29/12/2016 له شاری كۆنیاوه دیسان چووه‌ته‌وه بۆ شاری ئیستانبوڵ،به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی ئه‌و بكوژه پێشتر له سووریا له‌گه‌ڵ داعش بووه و شه‌ڕی كردووه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه به پۆلیسی توركیای گوتووه"هیچ كات ئاگادار نه‌بووم له‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه هه‌بووه و ئه‌ندام و لایه‌نگری ئه‌و گرووپه بووه،منیش له ته‌له‌فزیۆنه‌وه زانیوومه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه".
ئه‌و بكوژه له سه‌ره‌تاكانی یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێ له شاری ئیستانبوڵ،هێرشیكرده سه‌ر یانه‌یه‌كی شه‌وانه و له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له ئاهه‌نگگێڕانی ناو یانه‌كه 39 كه‌سی كوشتوو و 65 كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد.
دواتر داعش به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و كرده‌وه چه‌كدارییه‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی و بكوژه‌كه‌ی وه‌ك"سه‌ربازی خه‌لافه‌ت" ناوبرد.