روونترین وێنه‌ی بكوژه‌كه‌ی ئیستانبوڵ بڵاوكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وێنه‌یه‌كی نوێ و روونی ئه‌نجامده‌ری هێرشی سه‌ر یانه شه‌وانه‌كه‌ی ناوچه‌ی "ئۆرتاكۆی" ی شاری ئیستانبوڵ بڵاوكرایه‌وه.
له چوارچیوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی نوسینگه‌ی داواكاری گشتی ئیستانبوڵ و نوسینگه‌ی دژه تیرۆری ناوچه‌ی ئۆرتاكۆی،تیمه‌كانی به‌شی دژه تیرۆر رۆژی دوو شه‌ممه توانییان روونترین وێنه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ده‌ستبخه‌ن.
تیمه‌كانی به‌شی دژه تیرۆری ناوچه‌ی ئۆرتاكۆی له رێگه‌ی كامێراكانی چاودێری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌و وێنه‌یان ده‌ستكه‌وتووه،به روونی ده‌توانرێت شێوه‌ی بناسرێته‌وه و ده‌م و چاوی به روونی ده‌بینرێت،پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه گرته ڤیدیۆییه‌كی خۆی له شه‌قامه‌كانی ئیستانبوڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان وێنه‌ی كامێراكانی چاودیری و وێنه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌یان به‌راوردكردووه.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژه‌كه.
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ساڵی نوێی 2017 كه‌سێك هێرشیكرده سه‌ر یانه‌یه‌كی شه‌وانه له شاری ئیستانبوڵ و ته‌قه‌ی له ئاهه‌نگگێڕانی ناو یانه‌كه كرد و به‌و هۆیه‌وه 39 كه‌س كوژران و 65 كه‌سی دیكه‌ش یریندار بوون.
وێنه‌یه‌كله كامێراكانی چاودێری وه‌رگیراوه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ل ئه‌و وێنه‌یه به‌راوردیان كردووه
وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا وه‌ك ئه‌نجامده‌ری رووداوه‌كه ده‌یناسێنن