ئۆلاند گەیشتە بەغدا و سەردانی ھەولێریش دەكات
K24 – ھەولێر
وەك پێشتر كاتی سەردانەكەی راگەیاندرابوو ئەمڕۆ فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە بەغدا و دواتر سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
بە گوێرە زانیارییەكان لەو سەردانەدا بۆ بەغدا و ھەولێر ئۆلاند جگە لەوەی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی فەرەنسا لە عێراق كۆدەبێتەوە، شەڕی داعش و پرسی ئاوارەكان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات.
فرانسوا ئۆلاند وه‌ك سه‌رۆكی وڵاتێكی به‌هێزی ئه‌وروپا، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
ئەم سەردانەی بۆ عێراق و ھەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی 23ی نیسان/ ئه‌پریلی 2017، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ئه‌نجام بدرێت و ئۆلاندیش جارێكی دیكه، خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ناكاته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی فه‌ره‌نساش، كاندیده به‌هێزه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، هه‌ریه‌ك له فرانسوا فیلۆن و مارین لۆپێنن.