به وێنه و ڤيديۆ.. له ئه‌ليزێوه بۆ چياى زه‌رتك؛ ئۆلاند ميوانى هه‌ولێر بوو
K24 – هه‌ولێر:
دووه‌مجاره، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسوا ئۆلاند، له كۆشكى ئه‌ليزێوه به‌ره‌و پايته‌خت و ناوه‌ندى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گه‌شت ده‌كات.
سه‌ردانى ئه‌مجاره‌ى ئۆلاند، بۆ هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك سياسه‌تمه‌دارى كورد، مه‌حموود عوسمان له ديدارێكيدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 رايگه‌ياند، سه‌ردانه‌كه زۆر گرنگ و بايه‌خداره بۆ كورد.
ئۆلاند جگه له پێشوازييه سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان لێيكرا، به ياوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، كه هاوكات سه‌رۆكايه‌تى شه‌ڕى به‌ره‌يى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ده‌كات به درێژايى زياتر له هه‌زار كيلۆمه‌تر، سه‌ردانى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ى له چياى زه‌ردكى رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ كرد.
له‌سه‌ر چيا و له ناو مه‌ته‌رێزى پێشمه‌رگه‌دا، ئۆلاند به دووربين سه‌يرى ده‌شتايى و سنوورى مووسڵى كرد و وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى پێكرد، "ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوايه داعش تێكنه‌ده‌شكێنرا و ئه‌م ناوچانه رزگار نه‌ده‌بوون".
مه‌حموود عوسمان له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: "ئۆلاند خۆى زۆر بايه‌خ به شه‌ڕى مووسڵ ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى به وردى ئاگادارى شه‌ڕه‌كه بێت و به چاوى خۆى بيبينێت هاتووه‌ته هه‌ولێر، چونكه هه‌ولێر ئێستا بووه‌ته ناوه‌ندێكى گرنگى شه‌ڕى تيرۆر و تێكشكاندنى داعش".
سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ى ئۆلاند بۆ هه‌ولێر بێ پێشينه نييه و ناوبراو به‌ر له دوو ساڵ بۆ يه‌كه‌مجار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد، سه‌رۆكى هه‌رێم، ئه‌و سه‌ردانه‌ى يه‌كه‌مجارى به سه‌ردانێكى پڕ له "مه‌ردايه‌تى" وه‌سفكرد، چونكه وه‌ك ئه‌و گوتى: "ئه‌و كاته‌ى جه‌نابى سه‌رۆك ئێوه هاتن بۆ كوردستان، داعش له پايته‌خته‌كه‌مان نزيك كه‌وتبوويه‌وه و ئێوه موجازه‌فه‌تان كرد له‌و ساته‌دا رووتان له كوردستان كرد و ده‌ستى هاوكاريتان بۆ پێشمه‌رگه درێژكرد".
وه‌ك دكتۆر مه‌حموود عوسمان له ديداره ته‌له‌فزيۆنييه‌كه‌يدا ئاماژه‌ى پێكرد، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌ليزێ و كورد زۆر له واده‌ى ئه‌م دوو سه‌ردانه‌ى ئۆلاند دێرينترن.
ئه‌و گوتى: "په‌يوه‌ندى كورد و فه‌ره‌نسا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى شارڵ ديگۆڵ و سه‌ره‌تاكانى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى ئه‌يلوول" (1961-1975).
يه‌كێك له وێستگه جێى سه‌رنجه‌كانى سه‌ردانى ئه‌مجاره‌ى ئۆلاند بۆ كوردستان ديدارى بوو له‌گه‌ڵ منداڵ و دايكى شه‌هيدان.
كوڕه‌كه‌ى شه‌هيد هوجام سورچى، (ئه‌و پێشمه‌رگه‌يه‌ى به نيگا ناخهه‌ژێنه‌كه‌ى له كاتى شه‌هيدكردنى له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه ده‌ناسرێته‌وه) و دايكه عائيشه كه (دايكى سێ شه‌هيدى به‌رگرى له دژى داعش) ديارترين ئه‌و كه‌سانه بوون كه ئۆلاند ديدارى له‌گه‌ڵيان ئه‌نجامدا.
په‌رۆشى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى بۆ رێكخستنى ديدارى ئۆلاند و دايكه عائيشه به جۆرێك به جوڵه‌ى بارزانييه‌وه ديار بوو، كه له كاتى مه‌راسيمى پێشوازييه‌كه‌دا خۆى هه‌نگاوى خێراى هه‌ڵهێناو دايكه عائيشه‌ى به سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ناساند.