به ڤيديۆ.. مه‌راسيمى به‌ڕێكردنى ئۆلاند ببينه
K24 – هه‌ولێر:
به ئاماده‌بوونى مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسوا ئۆلاند به مه‌راسيمێكى تايبه‌ت به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ى به‌ڕێكرا.
دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا كۆتايى به سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق هێنا و به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ى گه‌ڕايه‌وه.
ئۆلاند، له لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى ئيدارى و سياسى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێكرا.
هاوكات له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوه‌ده‌وڵه‌تى هه‌ولێر (ئه‌ربيل)، كۆمه‌ك و هاوكارييه مرۆييه‌كانى فه‌ره‌نسا كه له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا ئۆلاند وه‌ك ديارييه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان هێنابوونى، راده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كران.