ڤيديۆ.. ئۆلاند: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوايه ئه‌سته‌م بوو داعش تێكبشكێندرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى فه‌ره‌نسا فرانسوا ئۆلاند، رايگه‌ياند، ئێمه سه‌ربه‌رزين به‌و ئه‌ركه‌ى پێشمه‌رگه ئه‌نجاميده‌دات و پێويسته هه‌موومان به‌يه‌كه‌وه له پێناو نه‌هێشتنى تيرۆر كار بكه‌ين و ئه‌وه ته‌نيا ئه‌ركى پێشمه‌رگه نييه و ئه‌ركى هه‌موومانه ئه‌و شه‌ڕه بكات.
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، كه‌له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجاميدا، گوتى: ئه‌مڕۆ چووينه ئه‌و ناوچانه‌ى كه به ئازايه‌تى و خوێنى پێشمه‌رگه رزگار كراوون.
گوتيشى: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوايه ئه‌سته‌م بوو ئه‌و هه‌موو ناوچه‌يه رزگار بكرێت و داعش تێكبشكێندرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: فه‌ره‌نسا به‌شدارى له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى مووسڵ ده‌كات و پێويسته پلانمان هه‌بێت بۆ داهاتووى مووسڵ.
روونيشيكرده‌وه، شتێكى گرنگه كه لێره هه‌موو پێكهاته و ئاينه‌كان له لايه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌پارێزرێن و ئه‌وه جێگه‌ى ستايشه.