داعش هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵی ئه‌نجامداوه
K24 - هه‌ولێر
رێكخراوی داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له میدیاكانی بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ راگه‌یاند كه به‌هۆیه‌وه 39 كه‌س كوژران و 65 دیكه‌شی بریندار بوون.
داعش له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "چه‌كداریێكیان به بۆمبی ده‌ستی و چه‌كی ئۆتۆماتیك هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵی ئه‌نجامداوه" و باس له "كوژران و برینداربوونی 150 كه‌س" له‌م هێرشه‌دا ده‌كات.
هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌شی بۆ "تۆپباران و بۆردومانه‌كانی توركیا" بۆ سه‌ر خۆی ده‌گه‌ڕێنته‌وه و به "رشتنی خوێنی موسڵمانان" ده‌زانێت.
سه‌ری ساڵی نوێ هێرشكارێك به چه‌كی كلاشینكۆف هێرشی كرده سه‌ر به‌شدارانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له نادییه‌كی شه‌وانه له ئیستانبوڵ و له ئه‌نجامدا 39 كه‌س كوژران و 65 دیكه‌شی برینداربوون، 24 له كوژراوه‌كان هاووڵاتیانی بیانین و یه‌كێكیشیان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.