ترسناكترین ده‌ستگیركراوی داعش باسی پیلانی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی ئینجه‌رلیك ده‌كات
K24 – هه‌ولیر:
ئه‌ندازیارێكی شاره‌زا له لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی له به‌غدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه،باسی پیلانێكی داعش ده‌كات بۆ به ئامانجگرتنی بنكه‌ی(ئینجه‌رلیك) ی ئه‌مریكی له‌سه‌ر خاكی توركیا.
ئه‌و ئه‌ندازیاره داعشه ده‌ڵێت" راسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی به وردی چاودوێری ئه‌و بنكه‌یه بكات و شوێنێك بۆ ئه‌و خۆكوژانه‌ی داعش ئاماده بكات تا هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه‌كه،ئه‌ویش نه‌خشه‌یه‌كی ئه‌و رێگانه‌ی بۆ بنكه ئه‌مریكییه‌كه ده‌چن ئاماده‌كردووه و به‌هۆی راهێنانی له ئه‌ڵمانیا به رێگه‌ی سیسته‌مێكی نوێی وێنه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌كه به‌كارهێناوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" داعش داوای لیكردوم،شه‌و و رۆژ كاته‌كانم له یانه شه‌وانه‌كان و ئه‌و شوینانه به‌سه‌ر به‌رم بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچاندا درووست بكه‌م و چاوی گومان له‌سه‌ر خۆم دوور بخه‌مه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و چالاكییه ئه‌نجام بدرێت".
ئه‌و ئه‌ندازیاره به ئه‌بو ئوسامه ناوده‌برێت و له چالاكییه‌كی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ ده‌ستگیری كردووه باسی سه‌ره‌تاكانی ژیانی پیشه‌یی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت"دوای ده‌رچوونم له ئه‌ندازیاریی مه‌ده‌نی زانكۆی مووسڵ،په‌یوه‌ندیم به كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی بۆ ئه‌ندازه‌ی ریگا و پردی شاره‌كه‌وه كردووه".
ئه‌بو ئوسامه قسه‌ی بۆ(ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری jamc ) كردووه و گوتوویه‌تی"پێشكه‌وتنم له كاره‌كه‌مدا وای له ئه‌ندازیاره به‌رپرسه‌كانی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه كرد بمنیرنه ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ی فێری سیسته‌می وێنه‌كێشانی پیشكه‌وتووی ئه‌لیكترۆنی ببم،به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به كۆمپیوته‌ر ده‌كرێن".
بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیك
ئه‌بو ئوسامه ده‌ڵێت"ئه‌مه پیش ئه‌وه‌بوو مووسڵ بكه‌وێته ده‌ست چه‌كدارانی داعش،به‌ڵام پێشتر هاوسۆزیم بۆ ئه‌وانه هه‌بوو خۆپیشاندانیان ده‌كرد و هه‌مووان هه‌ستیان به‌وه‌كردبوو شاره‌كه ده‌كه‌ویته ده‌ست چه‌كدارانی داعش".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه له لایه‌ن داعشه‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی له ژیانمدا هه‌ڵدایه‌وه،ئه‌بو به‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی داعش تۆمارێكی ده‌نگی بڵاوكرده‌وه و داوای له‌و كه‌سانه كرد توانا و شاره‌زاییان هه‌یه و خه‌ڵكی مووسڵن،په‌یوه‌ندی به دامه‌زراوه‌كانی داعشه‌وه بكه‌ن،منیش نزیكه‌ی ساڵ و نیوێك بێكار مابوومه‌وه،چونكه سه‌رجه‌م كۆمپانیا بیانییه‌كان پارێزگاكه‌یان جیهێشتبوو،بۆیه بڕیارمدا په‌یوه‌ندی به دامه‌زراوه‌كانی داعشه‌وه بكه‌م".
ئه‌بو ئوسامه هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی"له یه‌كێك له مزگه‌وته ناوداره‌كانی شاره‌كه په‌یوه‌ندیم به داعشه‌وه كرد،ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ من په‌یوه‌ندییان كرد،دواتر به‌گوێره‌ی شاره‌زایی دابه‌شیانكردینه سه‌ر ده‌زگاكانی خۆیان".
هه‌روه‌ها ئه‌بو ئوسامه ده‌ڵێت"ئه‌و كه‌سه‌ی دابه‌شی ده‌كردین،ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای عێراق بوو، جل و به‌رگێكی له‌به‌ر بوو به(قه‌نده‌هاری) ناسراوه،له‌و كاته‌ی پسپۆڕییه‌كه‌می زانی پێی‌گوتم په‌یوه‌ندی به ده‌زگایه‌ك بكه خۆیان پێی ده‌ڵێن دیوانی گه‌شه‌پێدان".
ئه‌بو ئوسامه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی ژیانی و ده‌ڵێت"ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیمان به "دیوانی گه‌شه‌پێدان"ه وه كرد 15 كه‌س بووین،دواتر سه‌ر و چاویان به‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه شاره‌زا نه‌بین كه ده‌چێت بۆ ده‌زگاكه و به پاسێك گواستینیانه‌وه بۆ ئه‌وێ،هه‌ر كه چاویان كردینه‌وه یه‌كسه‌ر زانیم ئیمه له زانكۆی مووسڵین،چونكه له‌وێ خوێندوومه و به باشی شاره‌زای زانكۆكه‌بووم".
هه‌ر بۆیه سێ مانگ له‌وێ وانه‌یان خوێندووه و له‌و ماوه‌یه‌دا فێری رێگه‌كانی درووستكردنی رۆكێت و بۆمبیان كردوون،داعش زۆربه‌ی باڵه‌خانه‌كانی زانكۆكه‌ی كرد به كارگه‌ی درووستكردنی بۆمب و مادده‌ی ته‌قینه‌وه".
بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیك
ئه‌بو ئوسامه ده‌ڵێت"كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانی درووستكردنی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له شارۆچكه‌ی منبجی سوورییه‌وه له ناو سندوقی داخراودا ده‌هات،له‌وێ فێربووم بۆمب و رۆكیت درووست بكه‌م و ئاماده‌ی بكه‌م بۆ ته‌قاندن و پێكانی ئامانجه‌كه‌ی".
ئه‌و ئه‌ندازیاره داعشه هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" به‌رپرسی دیوانی گه‌شه‌پێدان فه‌رمانی پێ‌كردم برۆم بۆ شاری ره‌ققه‌ی سووریا و بچمه هوتێلێكی سه‌ر به رێكخراوه‌كه و پێی گووتم پیویسته له‌وێ له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك قسه نه‌كه‌یت".
ئه‌بو ئوسامه ده‌ڵیت"نه‌مده‌زانی كارم چییه و بۆچی ده‌منێریت و داعش چ بیرێكی بۆمن كردووه‌ته‌وه،ته‌نها هه‌فته‌ی دوو رۆژ له رێگه‌ی دووكانه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كه‌م قسه‌م ده‌كرد،دواتر بڕیاریكی سه‌یر ده‌ركرا بۆمن وبڕیاریاندا بخرێمه ده‌روه‌ی سنووری سووریا و عێراق و له توركیا وه‌ك كه‌سیكی سه‌رخۆش و بێ ئایین و بێ ره‌وشت بژیم،تا كه‌س گومانم لێنه‌كات و سه‌رقاڵی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه‌بم بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیكی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ناو خاكی توركیادا".