شاره‌زايه‌كى سه‌ربازى: تا كۆتايى ئه‌م مانگه رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ رزگار ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ليوا به‌ختيار محه‌ممه‌د، شاره‌زاى كاروبارى سه‌ربازى رايگه‌ياند، له به‌شى دووه‌مى قۆناغى سێيه‌مدا، هێزه ئه‌منييه‌كان له مووسڵ پێشڕه‌وى زۆريان كردووه و ئه‌گه‌ر به‌م جۆره به‌رده‌وام پرۆسه‌كه بڕواته پێشه‌وه، ئه‌وا؛ تا كۆتايى ئه‌م مانگه به ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ كۆنترۆڵ ده‌كرێته‌وه.
ليوا به‌ختيار، روونيكرده‌وه، پێشتر پرۆسه‌كه به هۆى كه‌مى هێزه‌وه خاوبوونه‌وه‌ى به‌خۆوه بينى، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى هێزى زياتر ره‌وانه‌ى شاره‌كه كرا، پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى مووسڵ خێراتر بووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئێستا هێزه ئه‌منييه‌كان هه‌موو سه‌رنجيان له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى مووسڵه و بۆ ئه‌وه‌ى له رۆژئاواى شاره‌كه دايببڕن، هه‌موو پرده‌كانيان رووخاند. له هه‌موو شوێنێكه‌وه هێزيان بۆ به‌شى رۆژهه‌ڵات هێناوه و هێزى دژه تيرۆرى عێراق و فيرقه‌ى شازده‌ى تازه دامه‌زراو و هێزه ئه‌منييه‌كانى ديكه‌ش له‌وانه دوو فيرقه‌ى سه‌ربازى و فيرقه‌ى نۆى زرێپۆش كه تانك و زرێپۆشى ئه‌برامزى هه‌يه و ده‌توانێت كاريگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بێت له شه‌ڕه‌كه‌دا.