بارزانى لهگهڵ سهرۆكی ئازهربایجان كۆدهبێتهوه
K24 - داڤۆس:
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ ئیلهام عەلییف سەرۆکی ئازەربیجان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکە دا کە هەر یەکە لە فواد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کورستان و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون باس لە شەڕی داعش و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئازەربیجان و زیاتر پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە کرا.