له ئيسته‌نبوڵ پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان تاوتوێكرا
K24 – هه‌ولێر:
له شاری ئیسته‌نبوڵ، كۆڕبه‌ندی ئابووری ئه‌لشه‌رق به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و په‌یوه‌ندی ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌ب و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن پسپۆر و شاره‌زایانی عه‌ره‌ب و كورده‌وه تاوتوێكرا.
له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌وان و رۆشنبيرانى عه‌ره‌ب جه‌ختيان له‌سه‌ر گرنگى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و درووستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردستان و درووستكردنى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته له لايه‌ن وڵاتانى عه‌ره‌بييه‌وه كرده‌وه و به هۆكارى سه‌قامگيرى ناوچه‌كه له‌قه‌ڵه‌مياندا.