عه‌بادی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی لای چه‌پی مووسڵی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی رۆژهه‌ڵات (به‌ری چه‌پی) شاری مووسڵی به‌ته‌واوی راگه‌یاند.
عه‌بادی، له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، كه زیاتر له سێ مانگه ده‌ستیپێكردووه، رایگه‌یاند، ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی مووسڵ كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه و هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراق تێیاندا جێگیربوونه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، ئاشكرایكرد، 27 یادداشتییان واژووكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی شاره‌كه بنیاتبنێنه‌وه.
سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دووپاتی له‌وه كرده‌وه، هیچ هێزێكی بیانی له‌سه‌ر زه‌وی، له دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش شه‌ڕ ناكه‌ن و ته‌نها هێزه‌كانی عێراق له ده‌جه‌نگن.
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیدانی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، عه‌بادی رایگه‌یاند، ئیداره‌ی تره‌مپ جه‌ختی له به‌رده‌وامیدان به هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه و راشیگه‌یاندووه، هاوكارییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، به یه‌كه‌می هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستیپێكرد و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، توانی هێلی یه‌كه‌می به‌رگری داعش تێكبشكێنێت و رێگه‌ی پێشڕه‌ویكردن بۆ هێزه عێراقییه‌كان بكاته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ئێستادا راوه‌ستاوه و نازانرێت هێرشی هێزه عێراقییه‌كان، بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی مووسڵ، كه‌ی ده‌ستپێده‌كات.