بۆچى زۆربه‌ى پياوان ده‌ترسن سه‌ردانى پزيشك بكه‌ن؟
K24- هه‌ولێر
له راپۆرتێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ريتانياندا هاتووه: "زۆربه‌ى پياوان حه‌ز ناكه‌ن بچن بۆ نه‌خۆشخانه و نۆڕينگه‌كان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشيش بن".
ماڵپه‌ڕى (روسيا اليوم) بڵاويكردووه‌ته‌وه چه‌ند شاره‌زاو پزيشكێك له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ريتانيا له راپۆرتێك ئاشكرايان كردووه: "تێبينمان كردووه زۆربه‌ى پياوان ده‌ترسن له‌وه‌ى سه‌ردانى پزيشك بكه‌ن، هۆكاره‌كه‌شى به‌شێكى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكارى ده‌روونى كه نايه‌نه‌وێ به كه‌سايه‌تييه‌كى لاواز به‌رامبه‌ر به ئه‌وانى تر ده‌ربكه‌ون، به‌شێكى ديكه‌شيان ترسيان له‌وه هه‌يه كه گوێبيستى هه‌واڵێكى ناخۆش بن سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشييه‌كه‌يان، به‌تايبه‌ت نه‌خۆشييه مه‌ترسيداره‌كانى وه‌ك شێرپه‌نجه و نه‌خۆشييه‌كان دڵ ..هتد، چونكه حه‌زناكه‌ن خانه‌واده‌كه‌ى پێبزانن و له‌داهاتووى ئه‌وان دڵگرانبن".
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م باسه‌دا سه‌رۆكى به‌شى فرياكه‌وتنى يه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى له‌نده‌ن روونى كرده‌وه: "ئێمه زۆرجار له‌ماوه‌ى كاركردنماندا تێبينى ئه‌وه‌مان كردووه كه ته‌نانه‌ت ئه‌و پياوانه‌ى بريندارن ياخود به‌شێكى جه‌سته‌يان سووتاوه، هه‌ر زوو ده‌يانه‌وێ له‌نه‌خۆشخانه ده‌ربچن و نايانه‌وێ مانه‌وه‌يان زۆر بخايه‌نێ".