زیاتر لە 1500 کارمەندی پۆلیس بەشداری شەڕی رۆژئاوای مووسڵ دەکەن
K24 - ھەولێر
هێزی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، مەشق و راهێنانی بە زیاتر لە 1500 خۆبەخشی شاری مووسڵ کردووە کە ئامادەکراون بچنە نێو ریزەکانی ھێزی پۆلیسی نەینەوا و لە ئامادە باشیدان رۆڵیان لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی بەری رۆژئاوای مووسڵ بگێڕن، کە بەگوێرەی نوێترین زانیاریی بڕیارە بەمزووانە ئەو ئۆپەراسیۆنە دەست پێبکات.