ھەڵسوڕاوانی گۆڕان رەخنە لە نەخشە رێگاكەی یەكێتی دەگرن
K24 - ھەولێر
بەشێک لە ئەندامانی جڤات و ھەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان، گلەیی ئەوە لە یەکێتی نیشتمانی كوردستان دەکەن، کە لە نەخشە رێگاکەیدا کاراکردنەوەی پەرلەمانی بە ھەند وەرنەگرتووە و نەیکردوەتە خاڵێکی سەرەکی، پەرلەمانتارێکی یەکێتیش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئێستا بۆ یەکێتی یەکەمجار بژێوی خەڵک ئەولەویەتە دواتر پەرلەمان و کێشەکانی دیکە.