رێگەی سەرەکی نێوان مووسڵ و تەلەعفەر کۆنتڕۆڵکرا

دوو گرتووخانەی داعش دەستیان بەسەردا گیرا و 60 ژن و پیاوی تێدابوو

K24 - ھەولێر

هێزەکانی عێراق رێگەی سەرەکی نێوان مووسڵ و تەلەعفەریان کۆنتڕۆڵکرد و دوو بەندینخانەی داعشیان لە گەڕەكی تەیران دۆزییەوە.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا، رێگەی سەرەکی نێوان مووسڵ و تەلەعفەریان کۆنتڕۆڵکرد.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ھێزەكانی عێراق، دوو گرتووخانەی داعشیان لە گەڕەكی تەیران دۆزیووەتەوە، كە یەكێكیان 40 پیاو و ئەوی دیكەشیان 20 ئافرەتی تێدابووە، بەگوێرەی زانیارییەكان ژمارەیەكی ئازادکراوەکان ئافرەتی كوردی ئێزدین.

لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی عێراق لە باکوورەوە تەنیا یەك کیلۆمەتر لە دەروازەی باکووری مووسڵەوە دوورن، ئەمەش دوای ئەوەی لە باشووری شارەکەوە هێزەکانی عێراق چەند گەڕەکێکیان کۆنتڕۆڵکردووە.