ئه‌میری مه‌شقی سه‌ربازيی داعش له سوریا کوژرا
K24 - ھەولێر
ھێزەكانی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان كوژرانی ئەبوبەكر فەرەنسی ئەمیری مه‌شقی سه‌ربازيی داعش له سوریا له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شدا راگەیاند.
په‌یجی دژه تیرۆری کوردستان لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك بڵاوی كردەوە "له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر و فڕۆکه جه‌نگیيه‌کانی هاوپه‌یمانان و دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری و به‌دواداچوون و چاودێری به‌رده‌وام به هاوکاری هاوپه‌یمانان، توانرا له رۆژی 20 شوباتی رابردوو تیرۆریست (یاسر هاگور محمد) ناسراو به ئەبوبەكر فەرەنسی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتی فه‌ره‌نسا له شاری تەبەقە لە سوریا بکرێته ئامانج و بكوژرێت".
ئەبوبەكر فەرەنسی لە ساڵی 1984 لە دایكبووە و بە رەچەڵەک مه‌غریبييه و ھەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتی فه‌ره‌نسایە.
لە مانگی ئايارى ساڵى 2014 پەیوەندی بە رێكخراوی داعشی كرد و لە موسڵ ئەمیری مەشقی سەربازی بووە و لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ گوستراوەتەوە بۆ وڵاتی سوریا گوستراوەتەوە و رۆژی 20 شوباتی رابردوو بووە ئامانجی ھێرشێكی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان و كوژرا.
JS