كەسێك بە یەك كیلۆ ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیركرا

"لە ماوەی دوو مانگدا 15 كەس بەھۆی بازرگانیكردن بە ماددە ھۆشبەرەكانەوە لە گەرمیان دەستگیركراون"

K24 - گەرمیان

لە ناوچەی گەرمیان كەسێك بە یەك كیلۆ ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیركرا.

عوسمان عەبدولكەریم گوتەبێژی ئاسایشی گەرمیان بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ ھێزەكانی ئاسایش كەسێكیان بە یەك كیلۆ ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیركرد، دەویست بازرگانی پێوەبكات".

گوتیشی: "ئەو كەسە ناوی (و.ع) پۆلیسە و دانیشتووی شارۆچكەی كفرییە"

گوتەبێژی ئاسایشی گەرمیان راشیگەیاند: "لەماوەی دوومانگدا 15 كەس لە سنووری گەرمیان بەھۆی مامەڵەكردن بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیركراون".

بەھۆی ھاوسنووری بوون لەگەڵ ئێران، مامەڵەكردن لە سنووری گەرمیان زیادیكردووە، بە گوێرەی زانیاری دەزگا ئەمنییەكانی ئەو ناوچەیە، زۆربەی لە ئاڵوگۆڕی و بازرگانیكردن بە ماددە ھۆشبەرەكان لەنێوان شارەكانی باشوور و ناوەراستی عێراق و ئێران بەوسنوورەدا دەكرێت.