تێكشكانى هێليكۆپته‌رێكى توركيا كوژرانى چوار هاووڵاتى رووسى لێكه‌وته‌وه‌

چاره‌نووسى دوو فڕۆكه‌وانى فڕۆكه‌كه‌ تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه‌.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامه‌ى ميلييه‌تى توركيا پرسيارى له‌ باره‌ى چاره‌نووسى ئه‌و دوو فڕۆكه‌وانه‌وه‌ وروژاندووه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كه‌ى له‌ ئه‌سته‌نبوڵ تێكشكا و به‌ هۆيه‌وه‌ چوار هاووڵاتى رووسيا و بازرگانێكى توركيا كوژران.

رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرايكردووه‌، تا ئێستا ته‌رمى دوو فڕۆكه‌وانى فڕۆكه‌كه‌ له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌.

فڕۆكه‌كه‌ له‌ سه‌ر رێگه‌يه‌كى گشتى ناوچه‌ى بيوك جكمجه‌ى به‌شه‌ ئه‌وروپاييه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ تێكشكا و پێنج سه‌رنشينه‌كه‌ى كوژران و ته‌رمه‌كانيان له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى نووسيوه‌: فڕۆكه‌كه‌ خۆى كێشاوه‌ به‌ تاوه‌رێكى ته‌له‌ڤيۆندا له‌ به‌رزى 257 مه‌تر و به‌و هۆيه‌وه‌ تێكشكاوه‌ و فڕۆكه‌وانه‌كانيش به‌ باشى شاره‌زاى شوێنه‌كه‌ بوونه‌ و تاوه‌ره‌كه‌ش به‌ روونى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ هه‌يه‌، به‌ڵام به‌ دياريكراوى ئاراسته‌ى فڕۆكه‌كه‌ بۆ ئه‌و خاڵه‌ بووه‌.

فڕۆكه‌كه‌ له‌ كه‌شوهه‌وايه‌كى ته‌ماويدا تێكشكاوه‌ و سه‌رۆكى شاره‌وانى بيوك جكمجه‌ش سه‌رسووڕمانى خۆى له‌ باره‌ى بڕيارى وه‌ها گه‌شتێكه‌وه‌ داوه‌ له‌ كه‌شوهه‌وايه‌كى ته‌ماويدا.