سبه‌ى بارزانى و مه‌كگۆرك كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سبه‌ی برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری دۆناڵد تره‌مپ له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری به‌غدا باسی دواین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی دۆخی سیاسی عێراق و شه‌ڕی دژ به داعشی كرد و راشیگه‌یاند، سبه‌ی له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بارزانی كۆده‌بمه‌وه. گووتیشی: هه‌فته‌ی داهاتوو حه‌یده‌ر عه‌بادی و دۆناڵد تره‌مپ كۆده‌بنه‌وه.
هاوكات سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش له عێراق به گشتی و له شاری مووسڵ به تایبه‌تی، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكرد، داعش له سه‌دا 65ى خاكه‌كه‌ی له عێراق له ده‌ستداوه.
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵیش، برێت مه‌كگۆرك جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ بۆ هه‌ماهه‌نگی بێ وێنه له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ماهه‌نگی هاوكاری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه.