لە سەنگەرەكانی بەرگریەوە چیرۆكی ساتەوەختی كیمیابارانی ھەڵەبجە دەگێڕێتەوە

بەشێك لە كەسوكاری بەھۆی كیمیابارانەوە شەھیدبوون
kurdistan24.net

K24 - ھەڵەبجە

بەركەوتووێ كی چەكی كیمیایی لە ھەڵەبجە كە ئێستا پێشمەرگەیە، باس لەو رۆژانە دەكات كە لە تەمەنی منداڵیدا لە ساڵی 1988 بەشێك لە كەسوكاری بەھۆی كیمیابارانەوە شەھیدبوون. ھەرچەندە ئەو ھێشتا برینی چەكی كیمیایی سارێژ نەبووە و بیرھاتنەوەی مەرگی كەسوكاری لە رێکەوتی 16 ئادار زیاتر ئازاری دەدات، بەڵام بە ورە بەرزییەوە لە یەكێك لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە ئەركدایە بۆ پاراستنی كوردستان. خەمی گەورەی ئاراس پاراستنی نیشتمان و خزمەتكردنی خەڵكی شارەكەیەتی، كە ئێستا بەھۆی لەناوچوونی بەڵگە یاساییەكانیان لە كاتی بۆردوومانەكە تووشی كێشە بوونە.