له زانكۆی دیجله 16 خوێندكار ده‌ستگیركران
K24 - ھەولێر
له زانكۆی دیجله له شاری ئامەد پۆلیس رێگه‌ی به ئه‌نجامدانی رێوره‌سمی نه‌ورۆز نه‌دا و شازده خوێندكاریشیان ده‌ستگیركرد.
خوێندكارانی زانكۆی دیجله له شاری ئامەد لە باكووری كوردستان، به مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز له باخی زانكۆكه‌یان كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كاتێك سروود و مارشی تایبه‌تیان به پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" خوێنده‌وه و دروشمی په‌كه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه، پۆلیسیش رێگری له‌و خوێندكارانه كرد و، توندوتیژی له‌نێوان خوێندكاران و پۆلیسدا روویدا و ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران بریندار بوون.
هه‌روه‌ها 16 خوێندكاری دیكه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران، ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندكارانه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش به‌رده‌وامه، ئەوە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆش نه‌ورۆز له شاری ئامەد پیرۆز ده‌كرێت.