هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه به هاوردە كردنی گۆشتی بەرازیلی ده‌كات
K24 - ھەولێر
هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه و لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌كان، رێگه‌ی داوه گۆشتی بەرازیلی هاورده بكرێت و پێداچوونه‌وه‌ش به هاوردنی به‌رهه‌می بەرازیلی ده‌كرێت.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئابڕۆچوونی ساخته‌كردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی بەرازیل، كاردانه‌وه جیهانیه‌كان، حسێن حه‌مه‌كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سامانی ئاژه‌ڵی و ڤێته‌رنێری به وه‌كاله‌ت، به كوردستان24 راگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێم ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه‌ی حكومه‌تی بەرازیل رێگه‌ی هاوردنی به گۆشت و به‌رهه‌می برازیل نه‌داوه، به‌ڵكو شاندی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌ردانی خودی سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی كردووه، دواتر رێگە بە هاوردن دراوه".
گوتیشی: "دوای ده‌ركه‌وتنی ئابڕوچوونه‌كه‌ی بەرازیلیش، جارێكی دیكه پێداچوونه‌وه به هاوردنی به‌رهه‌می بەرازیلی ده‌كه‌ینه‌وه به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می گۆشت و په‌له‌وه‌ر".