هه‌ندێ لایه‌نی توركمانی پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن

لایه‌نی كوردی پێشوازی له‌ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری كه‌ركوك
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر

رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت رایگەیاند هەندێ لایه‌نی تورکمانی پێیان باشە له‌ ئاینده‌دا پرۆژەیەک لەبارەی رەوشی کەرکووک پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگا بکەن.

تاڵه‌بانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێشوازی لە هەر پڕۆژەیەک دەکەن کە ببێتە هۆی ئاسایش و سەقامگیری لە کەرکووک و سوپاسی ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌نانه‌شی كرد كه‌ پشتێگری بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیان كرد‌ بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی پارێزگاكه‌.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 28 ئاداری 2107 به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی بڕیاریدا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراو‌ و داموده‌زگا حكومییه‌كانی ئه‌م پارێزگا هه‌ڵبكرێت.