پزیشك و په‌رستیارانی ئاكرێ بایكۆتی ده‌وام ده‌كه‌ن

داوای ئازادكردنی پزیشك و پەرەستارێك دەكەن و نیگەرانی خۆشیان بەرامبەر لێدوانیكی پارێزگاری دھۆك دەردەبڕن

K24 - ھەولێر

بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی پزیشکێک و پەرستیارێک له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی پزیشكی كه‌ بووه‌ هۆی بڕینی ده‌ستی كچێك، هەموو پزیشک و پەرستیار و کارمەندانی تەندروستی لە ئاکرێ بایکۆتی دەوامیان کرد.

ئەم بایکۆتە پاش ئەنجامی هەردوو لیژنەی لێکۆڵینه‌وه‌ لەسەر کەیسی سەنای  16 مانگی دێت کە چەند رۆژ بەر لە ئێستا بە ھۆی هەڵەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەیەکی ئاکرێ دەستی کچەکە بڕا.

بایکۆتکاران داوای ئازادکردنی ئەو پزیشک و پەرستیارە دەكەن و ناڕەزایەتیی خۆشیان بەرامبەر لێدوانێكی پارێزگاری دهۆک دەردەبڕن کە گوتبووی "لە پزیشک و کارمەندان قەبوول ناکەین ھەڵە بکەن و دەبێ هەر کەسێک لەم کەیسەدا تاوانبارە، سزا بدرێت".

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان، لەبارەی ئەو منداڵە كە بەھۆی ھەڵەیەكی پزیشكییەوە تووشی نەخۆشیەكی گران بوو و دەستی بڕایەوە، له‌ راگەیەندراوێك بڵاویكردبووه‌وه‌ "لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی زانستی و یاسایی لەسەر ئەم بابەتە پێك دەھێنرێت و سزای توندی ئەو كەسە دەدرێت كه‌ هۆکار ئه‌م رووداوه‌ بووە".

پزیشك و په‌رستیارانی ئاكرێ بایكۆتی ده‌وام ده‌كه‌ن
پزیشك و په‌رستیارانی ئاكرێ بایكۆتی ده‌وام ده‌كه‌ن
پزیشك و په‌رستیارانی ئاكرێ بایكۆتی ده‌وام ده‌كه‌ن
پزیشك و په‌رستیارانی ئاكرێ بایكۆتی ده‌وام ده‌كه‌ن