بۆ چاره‌سه‌ری سكچوون گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه به‌ڵام ده‌ستی ده‌بڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌نا حسام، ته‌مه‌ن 2 ساڵ و نیو، نزیكه‌ی 9 رۆژ به‌ر له ئێستا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی سكچوون، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام وه‌ك ده‌گوترێت، به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی پزیشكییه‌وه، كه‌مێك پێش ئێستا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا و ده‌ستییان بڕییه‌وه..
مه‌لا مه‌روان، مامی سه‌نا، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌وان بۆ چاره‌سه‌ری سكچوون، شه‌وێك له نه‌خۆشخانه‌ی ئاكرێ ماونه‌ته‌وه، دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كراون.
مامی سه‌نا باس له ساتی یه‌كه‌می چوونییان ده‌كه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه و ده‌ڵێت: "ئێمه سه‌ره‌تا سه‌نامان برده نهۆمی دووه‌می فریاكه‌وتنی دهۆك، له‌وێ پێشوازییان لێكردین و كارمه‌ندێكی پزیشكی هه‌وڵیدا كانیولا بۆ ده‌ستی چه‌پی دابنێت، به‌ڵام كانیولاكه دانه‌نرا و به ناچاری شوێنی كانیولای گواسته‌وه ده‌ستی راست".
مامی سانا باس له گۆڕانی ره‌نگی ده‌ستی برازاكه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی كانیولای بۆ دانرا، نزیكه‌ی بتڵێك و نیو ئاو كرایه جه‌سته‌ی، دواتریش پزیشكێك هات و به سرنجێك، نزیكه‌ی یه‌ك سی سی و نیو ده‌رمانی له رێگه‌ی كانیولاكه‌ی ده‌ستی راستییه‌وه له سه‌نادا و دواتر ورده ورده، ره‌نگی ده‌ستی گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات".
مه‌لا مه‌ڕوان، باس له‌وه‌ش ده‌كات، كاتێك ره‌نگی ده‌ستی برازاكه‌ی گۆڕاوه، چووه‌ته لای كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و پزیشكه‌كان و پێی گوتوون ره‌نگی ده‌ستی برازاكه‌ی گۆڕاوه، به‌ڵام ئه‌وان پێیان گوتووه، ئه‌وه شتێكی ئاساییه و خوێنه، ده‌ستی به‌رزبكرێته‌وه چاك ده‌بێت.
مه‌لا مه‌روان گوتیشی: "دواجار ره‌نگی ده‌ستی سه‌نا شین بوو، منیش چوومه لای دكتۆره‌كه و دووباره پێمگوت كه ده‌ستی شین هه‌ڵگه‌ڕاوه، به‌ڵام دكتۆر له‌وه‌ڵامدا پێی گوتم ئه‌وه‌ش هه‌ر ئاساییه و ئێستا كۆڵه مستێك، یاخود گورزێك له چاوت بوه‌شێنم به هه‌مان شێوه شین هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، بۆیه شتێكی ئاساییه و هیچ مه‌ترسی له‌سه‌ر نییه".
دوای ئه‌و رووداوانه‌ش، حاڵه‌تی ده‌ستی سه‌نا ته‌شه‌نه‌ی كرد و وه‌ك شارازایان و پزیشكان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، حاڵه‌ته‌كه بووه‌ته "گانگرینا"، كه به واتای مردنی خانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌هۆی داخرانی موولووله‌كانی خوێن و دواتریش بۆگه‌ن بوونی ئه‌و به‌شه دێت.
كوردستان 24 هه‌وڵیدا قسه له‌گه‌ڵ دایك و باوكی سه‌نادا بكات، به‌ڵام مامی سه‌نا پێی رایگه‌یاندین، كه ئه‌وان تووشی شۆك بوونه و ناتوانن هیچ شتێك بڵێن.
مه‌لا مه‌روان گله‌یی له نه‌خۆشخانه‌كانی ئاكرێش كرد و رایگه‌یاند، بۆ هه‌ر شتێكی بچو‌وكیش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن، ره‌وانه‌ی هه‌ولێر یان دهۆكیان ده‌كه‌ن و دواجار كاره‌كانییان له‌وێ راییی نابێت، وه‌ك خۆیشی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر واسته‌ت نه‌بێت كاره‌كانت جێبه‌جێ نابن".
به گوێره‌ی گوته‌ی مامی، كه‌مێك پێش ئێستا سه‌نا برایه هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌ستی ئه‌و منداڵه دوو ساڵ و نیوه بڕاوه‌ته‌وه.
داواكاری كه‌سوكاری سه‌ناش له حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی ئه‌وان ون نه‌بێت و هیچ كه‌سێكی دیكه‌ش تووشی هه‌مان حاڵه‌ت نه‌بێت.
كوردستان 24 هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ته‌ندرووستی پارێزگای دهۆكه‌وه بكات، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌ڵام نه‌درانه‌وه.
له‌كاتی بردنی سه‌نا بۆ هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری