وەزارەتی تەندروستی لەسەر رووداوەكەی ئاكرێ ھاتەدەنگ
K24 - ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان، لەبارەی ئەو منداڵەی كە بەھۆی ھەڵەیەكی پزیشكییەوە تووشی نەخۆشیەكی گران بوو دەستی بڕایەوە، راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی زانستی و یاسایی لەسەر ئەم بابەتە پێك دەھێنرێت و سزای توندی ئەو كەسە دەدرێت.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: "دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەیەکی شارۆچکەی ئاکرێ لە رووداوێکی چاوەڕوانەکراو و نەخوازراودا، بەداخەوە منداڵێک زیانێکی زۆری بەردەکەوێت لە کردەیەکی پزیشکی. وەزیری تەندروستی بەڕێوەبەرایەت گشتی تەندروستی دهۆکی راسپارد بۆ پێکهێنانی دوو لیژنەی لێکۆڵینەوەی زانستی و یاسایی بە ئامادەبوونی داواکاری گشتی بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەو رووداوە و دەستنیشانکردنی هۆکارەکەی و سزادانی توندی ئەو کەسەی هۆکار بووە ئەگەر لێکۆڵینەوە ئەوەی سەلماند".
سه‌نا حسام، ته‌مه‌ن 2 ساڵ و نیو، نزیكه‌ی 9 رۆژ به‌ر له ئێستا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی سكچوون، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام وه‌ك ده‌گوترێت، به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی پزیشكییه‌وه، دەستی تووشی نەخۆشییەكی گران بوو، دوێنێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا و ده‌ستییان بڕییه‌وه.