پارێزگاری نوێی سلێمانی: به یه‌ك فه‌رمان هاتووم و بە یەك فەرمانیش دەست لەكار دەكێشمەوە
K24 - سلێمانی
عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین ، ناسراو به عومه‌ر قه‌ڵادزێى، به فه‌رمانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم له برى پارێزگارى سلێمانى ده‌ست به‌كار بوو، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا پارێزگارى نوێ زانیاری له‌باره‌ى فه‌رمانه‌كه و ده‌ست به‌كاربوونى خستەڕوو.
پارێزگارى نوێ روونى كرده‌وه، دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌رێز كاك سه‌ردار قادر له‌پۆستى پارێزگارى سلێمانى بۆشایه‌كى ئیدارى له‌فه‌رمانگه‌كانى سلێمانى دروست بوو، كاروبارى هاووڵاتیانیش وه‌ستا بۆیه له رۆژى 9 ئەم مانگە ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانێكى ده‌كردو وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیش ئاراسته‌ى ئێمه‌ى كرد به‌وه‌ى ئێمه ده‌ست به‌كاربین له جێگه‌ى كاك سه‌ردار قادر تا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌لایه‌ن یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه.
عومه‌ر قه‌ڵادزێى گوتیشى: "له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه بۆئه‌وه‌ى كارى هاووڵاتیان و فه‌رمانگه‌كان نه‌وه‌ستێت، له رۆژى 10 ئەم مانگە ده‌ست به‌كاربووم و كاره‌كانى پارێزگارى سلێمانى ئه‌نجام ده‌ده‌م".
راشیگه‌یاند: "كات دیارى نه‌كراوه تا كه‌ى ئه‌و پۆسته به‌رێوه‌به‌رێت، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌كێتى و گۆڕان، له گفتوگۆدان و ئه‌م پۆسته‌ش پۆستى گۆڕانه و هه‌ر كاتێك ئه‌وان توانیان به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى و ئیدارى پۆسته‌كه پڕ بكه‌نه‌وه یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هیچ رێگرییه‌كى نییه".
پارێزگارى نوێى سلێمانى ئەوەشی خستەڕوو: "من به یه‌ك فه‌رمان هاتووم و ئه‌و كاته‌ش به یه‌ك فه‌رمان ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه".
عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین( عومه‌ر قه‌ڵادزێى) له‌ساڵى 1957 له شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ له‌دایك بووه.
بروانامه‌ى به‌كالۆریۆسى هه‌یه له یاسا‌و رامیارى. له 1/4/1995 بووه به قائیمقامى قه‌ڵادزێ و تا ساڵى 2000 له‌و پۆسته‌دا به‌رده‌وام بووه، پاشان به فه‌رمانى مام جه‌لال كراوه به جێگرى پارێزگارى سلێمانى.
له ساڵى 1978 په‌یوه‌ندى كردووه به‌رێكخستنه‌كانى شۆرشى كوردستانه‌وه و 1980 بووه به پێشمه‌رگه‌و بێ دابڕان به‌رده‌وام بووه.