ئه‌و 3 یاریزانه‌ی بوونه گۆڵكه‌ر، به‌بێ ئه‌وه‌ی ببنه پاڵه‌وان
ئه‌م وه‌رزه چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیار، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له بردنه‌وه‌ی ناسناوی نێوخۆیی بێبه‌شبوون، به‌ڵام له ململانێی ناسناوی گۆڵكه‌ر سه‌ركه‌وتووبوون، دیارترینیان، مێسی، ئۆبامیانگ و هاری كه‌ین ـه.
ئه‌گه‌رچی بارسێلۆنا له‌سه‌ر ناسناوی لالیگا له ركابه‌ریكردنی ریال مه‌درید شكستی هێنا، به‌ڵام مێسی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی گۆڵكه‌ری لالیگا گره‌وه‌كه‌ی له كریستیانۆی ركابه‌ری برده‌وه و به 37 گۆڵ بووه گۆڵكه‌ری لالیگا، هه‌ڵبه‌ت بووه گۆڵكه‌ر له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌ورووپا و خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینیشی وه‌رگرت.
ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری بروسیا دۆرتمۆند، ئه‌گه‌رچی یانه‌كه‌ی له بردنه‌وه‌ی ناسناوی بۆندزلیگا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵام خه‌ونی بردنه‌وه‌ی ناسناوی گۆڵكه‌ری خوله‌كه‌ی هاته دی و به 31 گۆڵ بۆ یه‌كه‌مجار بووه گۆڵكه‌ری بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیا، وه‌رزی رابردوو 25 گۆڵ تۆمار كرد، دوو وه‌رز له‌مه‌وبه‌ر 16 گۆڵی بۆ به‌رگزه‌رده‌كان كرد.
هاری كه‌ین هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام به 29 گۆڵ بۆ دووه‌مین وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك بووه گۆڵكه‌ری پرێمه‌رلیگ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه پله‌ی دووه‌می پرێمه‌رلیگی به‌ده‌ستهێنا.