چۆنییەتی رۆژووگرتن لە ئایینە جیاوازەكاندا

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە ھەرێمی كوردستان چەندین پێكھاتە و ئایینی جیاواز پێكەوە دەژین، رۆژوو گرتنیش لە زۆربەی ئاییەنەكاندا ھەیە، بەجۆرێك لە بەشێكی زۆری ئایینەكان رۆژووگران خۆیان لە خواردن و خواردنەوە بەدوور دەگرن، بەڵام كاتەكە لە ئایینێك بۆ ئایینێكی دیكە جیاوازە، لەم راپۆرتەدا چۆنیەتی رۆژووگرتن لە ئایینەكانی ئیسلام و مەسیحی و ئێزیدی دەخەینەڕوو.