ئیندیپێندێنت: ئه‌وه‌یه ئیسلامی راسته‌قینه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانی، ئاماژه‌ی به وێنه‌یه‌ك كردووه، كه به چڕی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له به‌ریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ژنێكی به نیقاب، هاوكاری ژنێكی به ساڵاچوو ده‌كات و رۆژنامه‌كه‌ش به ناوونیشانی "ئیسلامی راسته‌قینه" وێنه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه.
یه‌كه‌مجار وێنه‌كه له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه به ناوی هه‌مزه به‌كری بڵاوكراوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ژنێكی ته‌مه‌ن 84 ساڵ، كاتێك ویستوویه‌تی بچێته ناو پاس سه‌ری له‌نێوان ده‌رگای ئۆتۆماتیكی پاسه‌كه گیربووه و به‌هۆیه‌وه هاوسه‌نگی خۆی له‌ده‌ستداوه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "دواتر ژنێكی به نیقاب، به خێرایی ده‌چێته لای ژنه باساڵاچووه‌كه و بۆ ماوه‌ی 20 خووله‌ك هاوكاری ده‌كات، تا ئه‌و كاته‌ی تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئامبۆلانس ده‌گه‌نه شوێنه‌كه".
یه‌كێك له چالاكوانان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت نووسیویه‌تی: "پێموایه ده‌بێت خه‌ڵك له به‌ریتانیا ئاگاداری ئه‌وه‌بن، هۆكاری شه‌ڕ ئایین نییه، به‌ڵكو سیاسه‌ته".
چالاكوانان به گشتی به ئه‌رێنییه‌وه له‌و رووداوه ده‌ڕوانن و نووسیویانه: "پێویسته خه‌ڵك د‌رك به‌وه بكات تیرۆریستان موسڵمان نین، موسڵمانی راسته‌قینه ئه‌وانه‌ن له كۆمه‌ڵگادان و به جوانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كه‌ن".
به گوێره‌ی داتاكانی پۆلیس، تاوان له دژی موسڵمانان به‌هۆی ئیسلامۆفۆبیا پێنج هێنده زیادی كردووه، به‌تایبه‌تیش دوای رووداوه تیرۆریستییه‌كانی له‌نده‌ن، ته‌نها دوای 3 رۆژیش له رووداوه‌كه‌ی سه‌ر پردی وێست مینیسته‌ر، نزیكه‌ی 54 حاڵه‌تی توندوتیژی ره‌گه‌زی تۆماركراوه.
سه‌رچاوه: ئیندیپێندێنت - RT