یانه‌یه‌كی پله‌ی سێی ئیسپانیا بۆ كڕینی كریستیانۆ هاته سه‌رهێڵ
یانه‌یه‌كی پله‌ی سێی ئیسپانیا به فه‌رمی ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی ده‌ربڕیوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 9 ته‌مووزی 2017، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ ساگوینتۆی ئیسپانیا به فه‌رمی له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆیان له تویته‌ر ئۆفه‌رێكیان پێشكه‌شی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كردووه و داوایان لێكردووه له ئه‌گه‌ر رۆیشتنی له یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌وان ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕووی هێرشبه‌ره پورتوگالییه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
له ماوه‌ی مانگی رابردوو به‌هۆی تاوانباركرانی كریستیانۆ به خۆدیزینه‌وه‌ی له باجدان، ده‌نگۆی رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه له ریال مه‌درید گه‌رم بوو.