له ریفراندۆم پاشگه‌ز ببنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در، داوا ده‌كات كورد له بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پاشگه‌ز ببێته‌وه تا نه‌بێته هۆی جیابوونه‌وه‌ی زیاتر و كاته‌كه به نه‌گونجاو ناو ده‌بات".
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در، ئه‌مڕۆ له شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق، له میانی به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی عێراق به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا له شاری مووسڵ قسه‌یكردووه‌و گوتوویه‌تی "كاتی ئه‌وه‌یه به‌ره‌و ناوچه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر و رۆژئاوای كه‌ركووك و رۆژئاوای ئه‌نبار بڕۆن و خۆمان بگه‌یه‌نینه سنووری عێراق و سووریا و له ده‌ست داعشی رزگار بكه‌ین. هه‌روه‌ها پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه به پاڵپشتی هه‌واڵگریی بۆ ئه‌و ناوچانه دابنرێت كه داعشیان لێ ده‌ركراوه، تا جارێكی دیكه نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه".
هادی عامری له قسه‌كانیدا داوای كاراكردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی كردووه و گوتوویه‌تی " پێویسته یاساكه كارابكرێت و حه‌شدی شه‌عبی رێكبخرێت و بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان پڕچه‌ك بكرێن. هه‌روه‌ها چه‌ك له ناو شاره‌كان دوور بخرێته‌وه‌و شكۆ بۆ ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێنرێته‌وه".
عامری داوای له سیاسییه‌كانی عێراقیش كردووه تا "به‌شدارییه‌كی پۆزه‌تیڤ له تێپه‌ڕاندنی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بكه‌ن و دژی په‌راوێزخستنی گرووپێكی ئیتنی یان مه‌زهه‌بی دیاریكراو بووه‌ستنه‌وه و رێگه نه‌ده‌ن په‌راوێز بخرێن".